شەهلا سۆفی -زاری كرمانجی:
قائیمقامی قەزای چۆمان، دەڵێت: ” پڕۆژەی وێستگەی 132 چۆمان و 33 حاجی ئۆمەران، هۆكارێكە بۆ بووژانەوەی كەرتی گەشتیاری لە ناوچەكە.
سوارا ئەكڕەم قائیمقامی قەزای چۆمان بە زاری كرمانجی ڕایگەیاند:” وێستگەی ( 132 چۆمان و 33 حاجی ئۆمەران) و گەیاندنی هێڵی 132 بۆ چۆمان، هەروەها هێڵی 33 بۆ حاجی ئۆمەران بریتین لە چوار بڕگە كە پڕۆژەیەك پێكدێنن، بەكۆتایی هاتنی ئەو پڕۆژەیە گۆڕانكاری دەبێت لە رووی چۆنێتی و چەندایەتی كواڵێتی كارەبا، چونكە ساڵانی رابردوو بەتایبەتی لە وەرزی زستان ڤۆڵتییەی كارەبا كەمی دەكرد و دەبووە هۆی دروست بوونی گرفت بۆ هاووڵاتییان.”
ئاماژەی بەوەشدا:” ئەو پڕۆژەیە گرنگیدانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتە بە كەرتی كارەبا لە ناوچەكە بە گوژمەی 13ملیار دینار، ئەم پڕۆژەیە هۆكارێك دەبێت بۆ بووژانەوەی كەرتی گەشتیاری و وەبەرهێنان.