پشتیوان كەریم- سۆران:
بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی كارەبای سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: دەستمانكردووە بە سیستەمی پریپەید لەبواری كارەبا، له دەسپێكیش لە تەواوی ناوچەی پیشەسازی لە قەزای سۆران ئەم سیستەمە دانراوە”.
ئەندازیار ئەردەوان ئیبڕاهیم، هێمای بۆ ئەوەشكرد: لەئێستادا نووسراومان بۆ وەزارەتی كارەبا كردووە، لەئایندەیەكی نزیكیشدا تەواوی بازاڕی قەزای ناوەندی سۆران ئەم سیستەمە دادەنرێت.
ئەوەشی خستەڕوو: ” سیستەمی پریپەیدی كارەبا پێدانی پارەی پێشوەختەی كارەبایە، بەمەش نرخەكەی بەرز نابێتەوە هاوشێوەی پێدانی كارەبای دیكەیە كە هاووڵاتییان مانگانە پارەكەی دەگەڕێننەوە، بەڵام ئەم سیستەمە سوودی زۆری دەبێت لەكارەبای بەهەدەردراو بەفیڕۆ نادرێت”.
ئاشكراشی دەكات: ” لەداهاتوودا سیستەمەكە لە تەواوی شارو شارۆچكەو ناوچەكانی ئیدارەی سۆران جێ بەجێ دەكرێت، ئەمەش وادەكات هاووڵاتییان قەزی كارەبایان لانامێنێت و مانگانە بەپێی كارتی پریپەید سوود لە بەكارهێنانی كارەبا وەربگرن.