زاری كرمانجی- چۆمان:
بە پێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی دوو بەرێوەبەری نوێ بۆ هەر یەك لە ناحیەكانی قەسرێ و گەڵاڵە دەستنیشان كراون و بۆ یەكێك لە بەرێوەبەرەكان تەواوی رێكارەكان تەواو بوونە.
یەكێك لە بەرێوەبەرە نوێكان بۆ ناحیەی قەسرێ دەبێت و ئەو كەسەی بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانكراوە بە زاری كرمانجی گووت ” رێكارەكانی وەرگرتنی پۆستی بەرێوەبەری ناحیەم تەواو بووە تەنها سوێندی یاسایی ماوە بیخۆم و دەست بەكار بم”.
لە باری ناحیەی گەڵاڵەش، سەرچاوەیەكی بەرپرس بە زاری كرمانجی گووت ” بۆ ئەوێش رێكاری پێویست گیراوەتەبەر و لە كاتی گونجاو و پاش تەواو بوونی رێكارە یاسایی و ئیدارییەكان، ئەو دوو كەسە دەستبەكار دەبن”.