زاری كرمانجی-سۆران:
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان و هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق لهمیانهی كۆبوونهوهیهكدا جهختیان له دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییهوه بەزووترین کات كردهوه.
ئەمڕۆ چوارشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دەیڤد بێرگەر هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و بارودۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرینگی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییهوه بەزووترین کات.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوهکەدا، جەخت لە پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا کرایەوە.
هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی ئاگرکەوتنەوەکەی بەخدێدا (حەمدانییە) كرد و دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بهرز نرخاند.