پشتیوان کەریم- سۆران:
بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران، لەبارەی زیادكردنی کاتژمێرەکانی کارەبا، بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند:” هەوڵەکانی وەزارەتی کارەبا بەردەوامن بۆ زیادکردنی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا.
ئەندازیار ئەردەوان ئیبڕاهیم، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران هێمای بۆ ئەوەشکرد:” لەئێستادا 17بۆ 18کاتژمێر کارەبا دەدرێت بەهاوبەشانی ئیدارەی سۆران، بەڵام دوای دانانی خشتەی نوێ بۆ وەرزی پایز کاتژمێرەکانی کارەبا زیاتر دەبن هەوڵ هەیە 20 کاتژمێر کارەبا بەهاوبەشان بدرێت ولەهەندێک کاتیش تا 24کاتژمێر کارەبا دەدرێت .
گووتیشی:” زیادبوونی كارەبای نیشتیمانی بەهۆکاری ئەوەە، لەم وەرزە خواست لەسەر کارەبا کەم دەبێتەوە کەمبوونەوەی خۆاستیش وادەکات کارەبای زیاتر ببێت”.