زاری كرمانجی – مێرگەسۆر :
ئاسایسی بازگەكانی قەزای مێرگسۆر، ڕایدەگەنێت، هاووڵاتییەكیان دەستیگر كردووە و 40 مۆبایلی پێبووە و دەیویست بە شێوەی نایاسایی بیباتە توركیا .
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەكی تایبەت لە بازگەكانی مێرگەسۆر، بەهۆی پێگەكەی نەیویست، ناوی بڵاوبكرێتەوە، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” بازگەكانمان توانیان هاووڵاتییەكی سنووری ئیدارەی سۆران بە 40 مۆبایل دەستگیر بكەن، دووای دەستگیر كردن ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی گومگری مێرگەسۆر كراوە بۆ گرتنبەری ڕێكاری یاسایی .
یەكەمینجارە هاووڵاتییەك بەو ژمارە مۆبایلە دەستیگر بكرێت كە هەوڵی داوە بیباتە وڵاتی توركیا، ئەو سەرچاوەی ئاسایش، گووتیشی:” هاووڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادەین كاری نایاسایی لە سنوورەكەمان ئەنجام بدرێت”.