مههدى محهممهد – ڕواندز :
بەشێک لە هاووڵاتییانی قەزای ڕواندز داوای دروستکردنی دیواری پاڵپشت دەکەن بۆ ئەو ڕێگا سەرەکییانەی هاموشۆی زۆری لەسەرە و دەڵێن رۆچوونى زهوى و هاتنە خوارەوەی بەرد بۆ سەر ڕێگا سەرەکییەکان، دەکرێت ڕووداوی هاتووچۆی لێ بکەوێتەوە، بۆیە داواکارن لە شارەوانی کار بۆ دروستکردنی دیواری پاڵپشت بکات لەو شوێنانە و سەرۆکی شارەوانی ڕواندزیش دەڵێ ئەگەر پارە هەبێت هیچ کێشەیەک لە شارەکە ناهێڵینەوە.
چیای محەممەد سەرۆکی شارەوانی ڕواندز، لەبارەی دروستکردنی دیواری پاڵپشت بۆ هەندێک لە ڕێگا سەرەکییەکان دەڵێ “هەموومان ئاگادارین کە ڕەوشی کوردستان و حکومەتی هەرێم لە چ بارودۆخێکدایە، هەر کاتێک پارە هەبێت، بە دڵنیایەوە وەکوو شارەوانی بە ئەرک و کارەکانی خۆمان هەڵدەستين و هیچ کەموکوڕییەک لە شارەکە ناهێڵین کە ببێتە هۆی بێزاری و گلەیی هاوشارییانمان،”
چیای ئەوەش دەڵێ “هاوشارییان مافی خۆیانە داوای خزمەتگوزاری بکەن و بەدوای چارەسەری کەموکوڕییەکان بگەڕێن، ئێمە بۆ خزمەتی ئەوان لێرین، هەر کاتێ پارە بگاتە دەستمان، ئەو داواکارییانەی هاوشارییان جێ بەجێ دەکرێن چونکە هەمووی لە نێو پلان و بەرنامەی شارەوانی دایە.”
