موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی:
بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی ئیدارەی سۆران، ڕایدەگەینێت، پڕۆسەی دابەش كردنی نەوتی سپی ماڵان ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، زووتر دەستی پێكرد و لە ئەمڕۆ دەست دەكەین بە دابەش كردنی نەوتی ماڵان.
ئەمیر سەلیم، بەڕێوەبەری نەوت و كانزانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت:” حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان نەوتی ماڵانی دابین كردووە، بۆ هەر بەرمیلێك ” 105 ” هەزار دینار دیاری كراوە، داوامان لە بریكارەكانی خۆراك بە تایبەت ناوچە شاخاویەكانی سنوورەكەمان كردووە پارە لە هاووڵاتییان وەربگرن تا بە زووی نەوتیان پێبگات .
ئاماژەشی بەوەدا، پڕۆسەی دابەش كردنی نەوت لە قەزای چۆمان و حاجی ئۆمەران دەستپێدەكرێت، بریكارەكانی ئەو سنوورە ئەگەر پارەیان لە هاووڵاتییان وەرگرتووە، لە ئەمڕۆ چوارشەممە دەتوانین نەوتیان بۆ ڕەوانە بكەین.
ئەمیر سەلیم، بەڕێوەبەری نەوت و كانزانی سۆران، گووتیشی:” پڕۆسەی دابەش كردنی نەوت بەردەوام دەبێت، لە دوای چۆمان ڕاستەوخۆ لە سیدەكان و مێرگەسۆر، ڕواندز و خەلیفان و دواتریش لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران نەوتی ماڵان دابەش دەكەین”.
ئەو بەڕێوەبەرە، ناشی شارێتەوە، ئەو نەوتەی بۆ ئیدارەی سۆران و دواتر شارەكانی دیكەی كوردستان دابەش دەكرێت، لەلایەن حكوومەتەی هەرێمی كوردستان دابین كراوە، تا ئێستا حكوومەتی عێراق هیچ بڕە نەوتێكی ڕەوانە نەكردووە، بۆیە ئەو بڕە پارەیە لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت”.