پشتیوان كەریم- سۆران:
بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران، لەبارەی دابەشكردنی شایستەی وانەبێژانی سنووری پەروەردەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ شایستەی مانگی حەوتی ئەمساڵی وانەبێژانی سنووری پەروەردەكەمان دەبەش دەكرێت.
م. حەسەن موحەمەد ساڵح، بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران، هێمای بۆ ئەوەشكرد:” تەنها شایەستەی یەك مانگە و كراوەتە نیووە بەوپێیەی لەمانگەكانی هاویندا ئەم شایستەیە بۆ نیووە كەم دەبێتەوە، هەروەها بەدەر لەپەروەردەی سۆران تەواوی پەروەردەكانی دیكە دابەشدەكرێت.
لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران زیاتر لە سێ هەزار وانەبێژ لەسەرجەم پەروەردەكان بوونیان هەیە و زۆرترین وانەبێژیش لەسنووری پەروەردەی سۆرانن.