زاری کرمانجی – ڕواندز:
تا ئێستا فەرمانگەی کارەبای ڕواندز لە باڵەخانەی کرێدایە، شارەوانیش زەوی بۆ دەستنیشان کردوون بۆ ئەوەی لە داهاتوو باڵەخانەیەکی تایبەت بە فەرمانگەی کارەبای ڕواندزی لەسەر دروست بکرێت.
فەیزاد ئەحمەد، بەڕێوەبەری فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای ڕواندز بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند” تا ئێستا فەرمانگەی کارەبای ڕواندز لە خانووی کرێدایە و نەبووینەتە خاوەنی باڵەخانەی تایبەت بە خۆمان “.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای ڕواندز گوتیشی” لەلایەن شارەوانی ڕواندز پارچە زەوییەکمان بۆ دیاریکراوە بۆ ئەوەی لە داهاتوو باڵەخانەیەکی لەسەر دروست بکرێت بۆ فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای ڕواندز.