موڕشید برادۆستی – سیدەكان:
سەرۆكی شارەوانی سیدەكان، ڕایدەگەینێت، كۆڵانێكی گەڕەكی ڕاپەڕین بەهۆی نەبوونی ئاوەڕۆ و خراپی شەقامەكە، سیامەیەكی ناشرینی بەخشیبوو، خۆشبەختانە دوای هەوڵێكی زۆر ڕەزامەندی دروست كردنی ئاوەڕۆ و قیڕتاوكردنی ئەو كۆڵانەی گەڕەكی ڕاپەڕین وەرگیراوە .
عەبدولقادر ئەكڕەم سەرۆكی شارەوانی سیدەكان، بۆ زاری كرمانجی دووپاتی كردەوە، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە گوژمەی 69 ملیۆن دینار دەست دەكەین بە چارەسەر كردنی گرفتی ئەو كۆڵانە، پڕۆژەكە لەلایەن شارەوانی جێبەجێی دەكرێت .
گووتیشی:” جیا لەو گەڕەكە، لە ئێستادا دەستمان كردووە بە ڕێكخستنەوە و جوانكردنی ناوبازاڕی سیدەكان، بە دانانی بیهارتۆن”.
سەنتەری قەزای سیدەكان لە گەڕەكەكانی برادۆست، فەرمانبەران، ئازادی، ڕاپەڕین، سیدەكانی كۆن، گوڵان پێكهاتووە و بەشێكی زۆری ئەو گەڕەك و كۆڵانانە، خزمەت گوزاری بە تایبەت پڕۆژەی قیڕكردنیان پێنەگەیشتووە .