د. ئازا – زاری کرمانجی:
ڕزگار شێرکۆ، یاریزان و ڕاهێنەری یاری شەترەنج بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: دوای ماندووبوون و هەوڵێکی زۆر خۆشبەختانە توانیم لە شاری هەولێر بەشداری خولی ڕاهێنەری نیشتمانی بکەم لە یاری شەترەنج کە لە ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق بوو و ئەم خولە لە لایەن Asian Chess federation academy Iraq Erbil ڕێک خرابوو و بەشداربووانی ئەم خولە ژمارەیان ٤٠ ڕاهێنەر بوو، لەم خولە ڕاهێنەران چەندین هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەیان بۆ دەکرا.
ئەو ڕاهێنەرە گوتیشی لە کۆتاییدا سوپاس بۆ خودای گەورە کە توانیم بەڵگەنامەی ڕاهێنەری نیشتمانی لە یاری شەترەنج بەدەست بهێنم کە لە یەکێتی شەترەنجی جیهانی FIDE – International Chess Federation پەسەندکراوە، بەمەش بووم بە یەکەم کەس لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دەوروبەری ئەو نازناوە بەدەست بهێنم.