زاری كرمانجی-قەسرێ:
لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە گوندەكانی سنووری ناحیەی قەسرێ سەربە قەزای چۆمان ئەنجام دەدرێن.
شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ بەوەكالەت، بە زاری كرمانجی گووت: ” لەبەردەوامی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانمان، دەستمان كردووە بە کۆنکرێت کردنی چەندین کۆڵان و گەڕەک لە گوندەکانی وەلزێ و شیناوە و شیوە گوڵان، لەگەڵ جۆگەی کراوە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران”.
ئەوەشی خستەڕوو: ” ئەم پڕۆژە خزمەتگوزاریانە، بە شێوەیەكی راستەوخۆ لە لایەن سەرۆکایەتی شارەوانی قەسرێ جێبەجێ دەکرێن”.