زاری کرمانجی – رواندز:
پڕۆژەی بردنی ئاوی بێخاڵ بۆ دۆڵی ئاکۆیان، یەکێکە لەو پڕۆژانەی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم کاری پێویستی لەسەر کراوە، چەندین ساڵە هاووڵاتییانی دۆڵی ئاکۆیان داوای ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیە دەکەن، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆرانیش زانیاری نوێ لە رێگەی زاری کرمانجییەوە دەخاتەروو”.
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لەسەر پڕۆژەی ئاوی دوڵی ئاکۆیان پێش چەند رۆژێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوی هەولێر کۆبوونەوەیەکمان لەسەر دەستپێکردنی ئەو پڕۆژە گرنگە ئەنجامدا، دەرکەوت دەرخستەی ئەو پڕۆژەیە، هەندێ گرفتی هەبوو بۆیە لە لایەن بەڵێندەرانەوە وەرنەگیرابوو”.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران باسی لەوەشکرد” دەمانەوێت رێگایەکی تر بۆ بدۆزینەوە تاکو بەمزوانە ئەو پڕۆژەیە دەستپێبکات.