زاری کرمانجی- سۆران :
له ئاگاداركردنهوهيهكدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر، ئاگاداری سەرجەم دەزگا ڕاگەیاندنەکان دەکاتهوه كه لەمەودوا بۆ وەرگرتنی هەر زانیارییەک لەبارەی کۆی ڕووداوەکان و کارەساتەکانی تایبەت بە بەرگری شارستانی ، پەیوەست بە سنووری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر، پەیوەندی بکەن بە (مقەدەم : کاروان عەلی حەیدەر) وەک گوتەبێژی تازەی بەڕێوەبەرایەتیمان دەستبەکار دەبێت بە ژمارە مۆبایلی (07514024966) .
ئەوەش خراوەتە ڕوو “ ناوبراو لە جێگای (مقەدەم : سەرکەوت تەحسین کارەش) دەست بەکار دەبێت، چونکە لە ئێستادا لەم ئەرکەدا نەماوە و بە ئەرکێکی دیکە ڕاسپێرراوە.
مقەدەم کاروان عەلی، ماوەی چەندین ساڵ ئەفسەری بەرگری شارستانی سۆران بووە و بۆ ماوەیەکیش بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن بوو، لە ئێستادا هەمان پۆستی پێدراوە لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر .