زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران
لەپێناو ئاسانكاری بۆ جوتیاران بەدرێژایی زیاتر لە دوو كیلۆمەتر رێگای گوندی ناوەندەی سەر بە ناحیەی حاجی ئۆمەران، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چاكدەكرێت.
بەپێی هەواڵێكی قائیمقامییەتی قەزای چۆمان، كە وێنەیەكی بۆ زاری كرمانجی نێردراوە، تیادا هاتووە: ” رۆژی سێ شەممە سوارا ئەكرەم ئەحمەد، قائیمقامی قەزای چۆمان، بە یاوەری بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران و بەڕێوەبەری گەشتوگوزار، سەردانی ئەو پڕۆژەیان كرد، كە بۆ بەرژەوەندی گشتی و خزمەتی جوتیاران و هاووڵاتییان بەدرێژایی ٢كم كاركردن لە كردنەوەی رێگاكە بەردەوامە”.
ئەوەش خراوەتە ڕوو: ” قائیمقامی قەزای چۆمان دەستخۆشانەی لە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی كرد، كە بەردەوام لە پێناو چارەسەر كردنی گرفتەكانی هاووڵاتییانی سنورەكە هاوكاری و هەماهەنگی تەواو دەكات بۆ گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان .