زاری كرمانجی-سۆران:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی کۆچی دواییی مام جەلالدا جه‌خت له یەکڕیزی، لێكتێگه‌یشتن و ته‌بایی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی دەکاتەوە.
رۆژی سێشەممە، 3ـی تشرینی یەکەمی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە یادی کۆچی دوایی مام جەلدا گوتی: “ئه‌مڕۆ له یادی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو سه‌رۆک مام جه‌لالدا به رێز و پێزانینه‌وه له خه‌بات و تێکۆشانی له‌پێناو ئازادی و مافه‌کانی گه‌لی کوردستان و عێراقدا ده‌ڕوانین.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، “له‌م یاده‌دا جه‌خت له یەکڕیزی و لێكگه‌یشتن و ته‌بایی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ده‌که‌ینەوە کە ئامانج و ویستی زیندووی سەرۆک (مام جەلال)یش بوو.”

































































