زاری كرمانجی- سۆران:
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەو کەشە ناسەقامگیرەی لە ناوچەکە هەیە بەردەوام دەبێت و لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 3/10/2023، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بروشکە باران و هەورەتریشقە هەیە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک ،پلەی گەرما بە (1-2) پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ، تەنها لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان نەبێت کە یەک پلە نزم دەبێتەوە .
لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە ئاسمان بە گشتی لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە لە ناوچە جیا جیاکان و ئەگەری بارانی مام ناوەند و هەورەتریشقە هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما بە (1-2) پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی
دهۆک : 25 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 34 پلەی سیلیزی