زاری كرمانجی -چۆمان:
ئەمڕۆ شاندێكی پاسەوانی سنووری ئێران گەیشتە حاجی ئۆمەران و لەلایەن سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەروازەكە و شاندێكی پاسەوانی سنووری عێراق پێشوازیان لێكرا، بڕیارە لە كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئەمنی سنوورەكان بكەن.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر گرفتە ئەمنییەكانی ناوچە سنوورییەكان و جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران دەكەن، رۆژی 19ی مانگی ئەیلوولی 2023، لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی ئەمنی هاوبەشی عێراق و ئێران رایگەیاند، كە بارەگاكانی حزبە دژبەرەكانی ئێران لە نزیك سنووری ئێران چۆڵ كراون و هێزی پاسەوانی سنووری عێراق لەو ناوچانە جێگیركراون.