پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار گۆڕانكاری بەخۆیەوە بینی و زیاتر ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، هاوكات تەواوی جۆرەكانی دیكەی دراویش بەرزی و نزمیان بەسەردا هات.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، گوتیشی: كۆی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا بەم شێوەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 157,250هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100دۆلار بەرامبەر بە چوار ملیۆن و 950 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە دوو ملیار 752 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 104 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 121 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5,650 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تومەن بەرامبەر بە 3,100 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.