زاری كرمانجی-سۆران:
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی راگەیاند: پرۆسەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاووڵاتییان بەردەوامە و تا ئێستا حەوت بەشە خۆراک دابەش کراوە، ئێستا خەریکین هەشتەم بەشەخۆراک بۆ ئەمساڵ بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش بکەین.”
لەبارەی کەرەستە خۆراکییەکانەوە وتیشی: “بریتین لە شەکر، برنج، زەیت، دۆشاوی تەماتە، پاقلەمانەییەکان وەکوو نیسک و لەتکەنۆک؛ دابەشکردنی حەوتەمین بەشەئاردیش دەستی پێ کردووە.”
نەوزاد شێخ کامیل، وتیشی: “خۆراکی زۆر لە کۆگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەن و پرۆسەی دابەشکردنیان بەسەر هاووڵاتییاندا بەردەوام دەبێت.”