وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی دابەزینی نرخی گەشتی عەمرەی بۆ ٥٥٠ دۆلار راگەیاند.
نەبەز ئیسماعیل، وتبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم راگەیاند” كێبڕكێی كۆمپانیاكانی حەج و عەمرە بووەتە هۆی دابەزینی نرخی عەمرە بە ڕێژەیەكی بەرچاو”.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد” بەهۆی نزیكبوونەوەی وەرزی خوێندن و كەمتربوونی گەشتیاران هۆكارێكی ترە كە وایكردوە نرخی گەشتكردن بۆ عەمرە داببەزێت”.
هەروەها گوتیشی ” وەزارەتەكەیان چاودێرییەكی چڕیان لەسەر كۆمپانیاكانی حەج و عەمرە داناوە بۆ ئەوەی عەمرەكاران بە زیاترین خزمەتگوزاری و باشترین شێوە گەشتەكانیان ئەنجام بدەن”.