پشتیوان کەریم – سۆران:
لەمبارەوە ئەحمەد حەمەدئەمین، لە راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” دوای تەواوكردنی رێكارە پەروەردەییەكان و وەرگرتنی رەزامەندی، پلەی سەرپەرشتیاری بە 48 مامۆستای سنووری پەروەردەكەمان دراو بەشێوەیەكی فەرمی دەست بەكار دەبن”.
گوتییشی، لەوانە پەروەردەی سۆران 22 پلەی سەرپەرشتیار و مێرگەسۆر 20 كەس، پەروەردەی چۆمان پێنج کەس، پەروردەی رواندز یەک پلەی سەرپەرشتیاری پێدراوە.”