ئا/ دڵدار عەزیز
چاوەڕوان دەکرێت بەم زووانە کۆمپانیای شاومی مۆبایلە نوێکەی نمایش بکات، بەڵام پێش نمایشکردنی بەشێوەی فەرمی تایبەتمەندییەکانی بڵاوبوونەتەوە.
مۆبایلە نوێکەی ئەم کۆمپانیایە بە دوو جۆری شاومی T12 و شاومی T12 پڕۆ بەم زووانە لە بازاڕەکاندا بڵاودەبێتەوە، نوێترین تایبەتمەندیێەکانی ئەم مۆبایلە لەلایەن “Roland Quandt” ئاشکرا کراوە، ئەم دوو جۆرە جیاوزییەکەیان تەنیا لە کوالێتی کامێراکەیاندایە،t12 پڕۆ کامێراکەی 200 مێگاپیکسێڵە بەڵام t12 کامێراکەی 108 مێگاپیکسێڵە.
ئەمجارە شاومی بۆ بەشی پشتەوەی مۆبایلە نوێکەی سێ کامێڕای داناوە، هەروەها لە بەشی پێشەوەی نیشاندەری مۆبایلەکە کامێڕایەکی تایبەت بە سێڵفی دانراوە، نیشاندەرکەی 6.6 ئینجە بە کوالێتی 120 هێرتز، رووناکی نیشاندەرکەی 1000 نێتە، رامی مۆبایلەکە لە جۆری LPDDR5 هەشت گیگابایتە، هەروەها قەبارەی یادگەکەی 256 گیگابایتە، باتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.