زاری كرمانجی-سۆران
لەلایەن لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی قەزای ناوەندی سۆران و دیانا، نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی ئەیلوول راگهیهندرا.
یوسف موختار، ئەندامی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی قەزای ناوەندی سۆران و دیانا، بە زاری كرمانجی راگەیاند، نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ هاووڵاتییان لە مانگی ئەیلوولی 2023 لە نێوان ( 12 بۆ 12:500) دینار دیاریكراوە، مۆلیدەكانیش بە گشتی 268 كاتژمێر كاریان كردووە”.
گووتیشی: ” نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە بازاڕ ( 5 و نیو بۆ 6) هەزار دینار دیاریكراوەو 110 كاتژمێر كاریان كردووە” خاوەن مۆلیدەكان دەست دەكەن بە كۆكردنەوەی پارەكە.