پشتیوان کەریم- سۆران:
بەرپرسی بەشی پاراستنی ڕووەک لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ئەمساڵ چەندین نەخۆشی رووەكی زیانی بە بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی جووتیارانی سنوورەکەمان گەیاندووە، بەدیاریکراویش نەخۆشی رووەكی فتقی و بەکتریایی زیندەوەرە زیانبەخشەكان بوونی هەبووە”.
ئەندازیار سالار حەمەد گووتیشی: ” ئەم ساڵ و ساڵی پار، هیچ جۆرە دەرمانێکی رووەكی بەسەر جوتیاران دابەش نەكراوە و لەسەر ئەستۆی خۆیان كڕیوویانە، بەڵام لە بەرنامەدایە ساڵی داهاتوو دەرمانی لەم جۆرەیان بەسەر دابەش بكرێت.