وەزیری وزه و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا: لە ئەمڕۆوە هێڵی گواستنەوەی نەوت لە بەندەری جەیهان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت ئامادەیە
مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا دەڵێت، لە ئەمڕۆوە هێڵی گواستنەوەی بۆریی نەوت لە بەندەری جەیهان بۆ گواستنەوەی نەوتی کوردستان ئامادەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە 2 ـ 10ـ 2023، ئاڵپئەرسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی نەوت لە ئەبووزەبی لە ئیمارات ڕاگەیاند”زیاتر لە 40 ساڵە ڕۆژانە نزیکەی نیو ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراوە و ئێستاش بۆرییەکە بۆ هەناردەکردنەوە ئامادەیە و لەم هەفتەیەدا کار بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت دەکەن.”
دەشڵێت كه لهم هەفتەیەدا کارکردن لە بۆرییەکە دەست پێ دەکاتەوە و دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنیش، ڕۆژانە نیو ملیۆن بەرمیل لە ڕێگەی هێڵی نەوتی عێراق و تورکیا هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت.
دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس لە 25ی ئازاری 2023، ماوەی زیاتر لە شەش مانگە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جیهان ڕاگیراوە