رێبوار حهمهلاو شوانی
له یهكهم رۆژی دامهزراندنی كابینهی نۆیهم به سهرۆكایهتی ڕێزدار مهسروور بارزانی ، كه له ههلومهرجێكی ههستیار و قورستدا ئهرك و بهرپرسیارییهتی وهڕگرت ، لایهكی حكوومهتهكانی پێشووتر 27 ملیار دۆلار قهرزار بوون. واته هاتووهته سهر گهنجینهیهكی بهتاڵ. بودجهی ههرێم بڕابوو، ئهم كابینهیه لهگهڵ درووستبوونیدا، فشاری خرایه سهر چ له لایهن وڵاتانی ههرێمایهتی، له ناوخۆ و له عێراقیش به ههموو شێوهیهك دژی بوون. جگه لهوهش كۆرۆنای هاته سهر، نهوت دابهزی بۆ حهوت ههشت دۆلار.
هەنگاوەكانی مەسروور بارزانی ،سەرۆكی حكوومەتی كوردستان لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو، بەپلان وستراتیژی وردبینانە ، وەرچەرخانێكی گەورەی لە گشت بوارەكانی ئاوەدانی , ئابووری و كشتوكاڵ و چاكسازی ئیداریی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵكاران و پێشكخستنی كاروباری ئیداری بوارەكانی تر پیشانی هەموو ناوچەكە و جیهاندا , ئەوەش وایكرد كە نەیارانی كورد و قەوارەی هەرێمی كوردستان , گشت هەوڵەكانیان بخەنە گەڕ بۆ رێگریكردن لەو هەنگاو وپێشكەوتن و گەشەسەندنانە , هەر ئەوەش بوو كە جارێكی تر سیاسەتی گەمارۆ و دروستكردنی كۆسپ و بەربەست لە بەردەم گەلی كورد و هەرێمی كوردستان بگڕنەبەر ئەویش بەڕێگەی ئەو ئامرازانەی كە بە شێوەیەكی زۆر ناڕەوا و ستەمكارانە هەموو بنەماكانی هاوبەشی و دەستوور و پێكەوەژیانی پێشێڵ كردووە، ئیتر هەر لە نەناردنی ماف و شایستەدارایی و دەستوورییەكان بگرە تا رێگریكردن لە هەناردەكردنی نەوتی كوردستان ، پێشێڵكردنی ئەو یاسا و ماددانەی كە خۆشیان لە سەر دەنگیان دا و رەزامەند بوون ، بەڵام هەنگاوەكانی ڕێزدار مەسروور بارزانی, سەرۆكی حكوومەتی كوردستان لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە و گفتوگۆوە بەردەوامە بۆ تێكشكاندنی هەموو ئە تێڵسم و كۆسپانەی كە مەرام و ئامانجەكانیان روون و ئاشكران ، هەر ئەوەش بوو كە لە سایەتی سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك وەزیرانی كوردستان توانرا بە شێوەیەكی باش ڕێگرییەكانی بەردەم ناردنی مووچە وەك مافێكی رەوا وەك ئەوەی لە یاسای بودجە ئاماژەی پێدراوە چارەسەر بكات ، هەنگاوێك كە خەونی نەیارانی ئەم گەل و قەوارەیەی پووچەڵكردەوە ، ئەوەش لۆژیك و هێزی نەرمی حكوومەتی كوردستانی سەرخست بە سەر سیاسەتی فاشیزمی و گەمارۆدان .روون و ئاشكرایە، هەنگاوەكانی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان لە مامەڵەكردنی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغدا ، بەشێوەیەكی زۆر ستاندارد و گرنگ بوو بەو پێیەی كە ماف و شایستەداراییەكانی چ بە شێوەی دەستووری و چ ئەوەی لە یاسایی دەستوور و رێككەوتنی هەر دوو حكوومەتی هەولێر و بەغدا جێگەی گرنگی و بایەخن ، بەڵام وەك هەمیشە بێبەڵێنی بەغدا و گوشاری لایەنەكانی ناوخۆیی بە هاندانی وڵاتانی هەرێمی و عێراقی وایكرد كارەكان وەك خۆی بەڕێوە نەچن و گرفت بۆ پرۆسەی ناردنی بودجە بۆ هەرێمی كوردستان دروست ببێت.
بۆیە بەدڵنییایەوە، دەڵێم هەر دەوڵەتێكی تر لە جیاتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بوایە , بەو هەموو فشار و پیلانگێری و گەمارۆدانە ئابوورییە ، نەك هەر یەك مانگ بەڵكو بۆ دوو هەفتەش نەیدەتوانی بەردەوام بێت و هەرەسی دەهێنا ، لە ئێستاشدا ، ڕێزدار مەسروور بارزانی ،سەرۆكی حكوومەتی كوردستان لەگەڵ ئەوەی بەربەست و پیلانگێرییەكانی بەردەمی زۆرن بەڵام بە پشووردێژی و لێهاتوویی خۆی دەبینن كە چۆن تێلێسم و گرفتەكانی بەردەمی چارەسەر دەكات، ڕێگەش نادات كاروانی پێشكەوتن وگەشەسەندنی كوردستان لە جوڵە بوەستێت بۆیە، ، ئەو حكوومەتە لە ماوەی رابردوو بەرگەی گوشاری بەهێزتری گرتووە و كۆسپی سەختتری تێپەڕاندووە و بە لێهاتوویی توانیی هەرێمی كوردستان بەرەو كەناری ئارامی و ئاوەدانی بە خۆڕاگری گەلە هۆشیار و دلسۆزەكی بپەڕێنێتەوە، وەك دەڵێن ئەو گورزەی لەناوت نابات بەهێزترت دەكات، بۆیە ئەوەی روودەدات ناتوانێت ئەو كاروانە كە ئومێدی هەموو كوردێكی دڵسۆز و نیشتیمانپەوەرە بوەستێنێت.