مستەفا دۆلەمەری – سۆران :
خاوەن رەزو باخەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئاشكرای دەكەن، كە ئەمساڵ بەربوومی میوەییان، بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو روو لە كەمبوونەوە بووە.
لای خۆیەوە ئەندازیار حەكیم عەبدولڵا، جێگری بەرێوەبەری گشتی كشتوكاڵی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” هەڵكەوتەی جوگرافیای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كوێستانە و لە سەرەتای وەرزی بەهاریش كەشێكی ساردی هەیە، سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵ سەرما و بەستەڵەكی زۆر دەڤەرەكهی گرتەوە، ئەمەش بووە هۆی زیان گەیاندن بە دارو باری باخچەیی و باخەكان، راستەوخۆ كاریگەر بەوە لەسەر كەمبوونەوەی بەربوومی میوەیی.