پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
راگەیاندن و پەیوەندیەكانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاوی كردووەتەوە: ” مەسعود باتێلی سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەران و بەرپرسانی دەروازە پێشوازی لە شاندێكی دەروازەی نێودەوڵەتی زێتێ بە سەرۆكایەتی جیهاد تەیب سەرپەرشتیاری دەروازەكە كرد.
ئەوەش خراوەتە ڕوو: مەبەست لە سەردانەكە بۆ هەماهەنگی زیاترە لە نێوان هەر دوو دەروازەكە و ئاڵوگۆڕی بیڕورا و لە نزیك بینینی دەروازەی حاجی ئۆمەران و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی یەكترو چۆنیەتی كرداری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ڕێكارەكانی هاتن و چوونی گەشتیارەكان و میكانیزمی جێبەجێ كردنی ئەركەكان و ڕێنماییەكانی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و چەندین بابەتی تری پەیوەست بە دەروازەكان”.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” دواتر شاندەكە گۆڕەپانی گومرگ و دەرگاكانی بازاڕچە و ترانزێت و هۆڵەكانی هاتن و چوونی گەشتیاری و بەش و هۆبەكانی گومرگ و دەروازەیان بەسەركردەوەو بۆ زیاتر ئاشنابوون.