مەهدی محەممەد – ڕواندز :
لە ئێستادا کار لە چەند شوێنێکی پێچەکانی ڕواندز دەکرێت، کە ماوەیەک بەر لە ئێستا لەلایەن شارەوانی ڕواندز لە زیادکردنێکی ئاشکرا بە کرێ دراون، سەرۆکی شارەوانی دەڵێ لەو شوێنانەدا چەند کۆشکێکی گەشتیاری دادەنرێن.
چیای محەممەد سەرۆکی شارەوانی ڕواندز بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند “لەو ماوەیە دەست بە دروستکردنی پێنج کۆشکی خولاو دەکرێت لەسەر لۆفەکانی ڕواندز و ڕێگەی بێخاڵ، بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستی بۆ ئەو کەسانەی کە شەوانە ڕوو لەو شوێنە دەکەن،”
دەشڵێت “ڕواندز یەکێکە لەو شارانەی کە شەوانە خەڵکێکی زۆر لە سۆران و شوێنەکانی تر ڕووی تێ دەکات و قەرەباڵغییەکی زۆر لە سەر لۆفەکان و ڕێگەی بێخاڵ دروست دەبێت، بۆیە بیرمان لەوە کردەوە لەو شوێنانە چەند کۆشکێک دروست بکرێن و پێداویستی خەڵکەكه دابین بکات،”
کۆشکەکان بە شێوەیەکی سەردەمیانە دروست دەکرێن و بە ئاسانی دەتوانرێت هاتووچۆی پێ بکرێت و جێگیر نین کە به بلووک و ئەو جۆرە شتانە دروست بکرێن هەر وەکوو سەرۆکی شارەوانی هێمای بۆ دەکات.
چیای محەممەد ئەوەش دەڵێ لە یەکێک لە پێچەکانی ڕواندز ڕەزامەندی دروستکردنی پارکێکی گەورە وەرگیراوە و لەم نزیکانە دەست بە دروستکردنی دەکرێت .