مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
بەرپرسی فەرمانگەی شوێنەواری مێرگەسۆر ئاشكرای دەكات: ” زیاتر لە 200 ناوچهی شوێنەوار لە دەڤەری بارزان تۆمار كراون و دیاریتریشیان ئەشکەوتی شانەدەرە.
سۆران ئەمیر، بەرپرسی فەرمانگەی شوێنەواری مێرگەسۆر، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ئێستا زیاتر لە 200 شوێنەوار لە سنووری قەزای مێرگەسۆر تۆمار کراون، بەڵام كنەو پشكنینیان تێدا ئەنجام نەدراوە، تەنها چەند شوێنەوارێك كاری پشكنینی تێدا ئەنجامدراون بەتایبەتیش ئەشكەوتی شانەدەر، بەڵام ئەوانی دیكەش لە پلان و بەرنامەدان بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەو پشكنینیان تێادا بكرێت”.
دەشڵێت:” ئەو ناوچە شوێنەوارانەی کە تۆمار کراون، جۆراوجۆرن و کارکردن تیاندا کاتی زۆری دەوێت، چونكە ئەمە پێویستی بە هەماهەنگی هەیە لەگەڵ شوێنەوارە جیهانییەكان.