مستەفا دۆلەمەری – سۆران:
زانكۆی سۆران 7ی ئۆكتۆبەری 2023 وەكو یەكەم ڕۆژی دەستپێكی دەوامی قوتابییانی قۆناغی یەكەم دیاریكرد
زێبار عەزیز، لە بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی زانكۆی سۆران، بۆ زاری كرمانجی گوتی: ڕۆژی یەك شەممە، ١ـی ئۆكتۆبەر ۲۰۲۳، زانكۆی سۆران بە سەرۆكایەتیی پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆكی زانكۆی سۆران و بە ئامادەبوونی تەواوی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە و لە كۆبوونەوەكەدا، تاوتوێی چەند پرسێكی پەیوەست بە ساڵی نوێی خوێندن كرا، لەم چوارچێوەیەدا بڕیار درا دەوامی قوتابییانی قۆناغی یەكەم بۆ ساڵی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ لە ٧ـی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٣ دەست پێبكات و تۆماركردنی قوتابییانی تازە وەرگیراو تا ١٤ـی ئۆكتۆبەر بەردەوام بێت.