شەهلا رەشید- سۆران
بەرپرسی بنكەی تەندروستی هەندرێن، دەڵێت” دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەكان بەپێی پێویست بۆمان دێن و هیچ گرفتێكمان نییە، هەروەها ڕۆژانە خەڵك سەردانمان دەكەن بۆ دروستكردنی كارتی وەرگرتنی ئەم جۆرە دەرمانانە.
عەبدولسەلام محەمەد، بەرپرسی بنكەی تەندروستی هەندرێن، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” هەموو ئەو دەرمانانەی كە سەرەكین و بەردەوام خەڵك پێویستییان پێیەتی بەردەستن بە زیادەوەش، جاری وا هەیە كەسێك داوای دەرمان دەكات كە لەنێو كارتەكەی سەرووی دە جۆر حەب تیادایە، هەمووشیان بەردەست بوونە بەبێ كەموكوڕی”.
گووتیشی” هەر كات پێویستمان بە دەرمان بێت بۆمان دابین دەكەن، جاری واش هەیە هەر لە كۆگاوە ئاگادارمان دەكەنەوە كە دەرمانی پێویست هەن و بەردەستن بۆ ئەوەی وەریان بگرین، هەروەها دەرمانەكانی وەك شەكرە، پەستانی خوێن، چەوری و غودە كە ئەمانە سەرەكییەكانن بەردەوام هەن بەبێ كەموكوڕی، تەنها حەبی پڕۆستات نییە ،بەڵام بەڵێنی ئەوەیان داوە كە ئەویش دابین بكەن، هەر بۆیەش ئێستا هیچ گرفتێكمان لە كەمی دەرمانەكان نەماوە.
ئاشكراشی كرد” ڕۆژانە خەڵك بەردەوام سەردانمان دەكەن بۆ دروستكردنی كارتی دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەكان و ئێستاش ئامارەكان لە پێنج هەزار كەس تێپەڕیووە.