زاری كرمانجی-خەلیفان
بە گوژمەی پێنج سەد و نۆ ملیۆن و پێنج سەد و پەنجا هەزار دینار، لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. ( شەقامی یاریگا و ناوەندی وەرزش و لاوان لە گەڕەكی بناری كۆڕەك) قیڕتاو دەكرێت.
لەمبارەوە خەسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” ئەمڕۆ یەكشەممە بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆژە خزمەتگوزاریەكانی سنوورەكە، لەگەڵ سەرۆكی شارەوانی خەلیفان پڕۆژەی قیڕتاوكردنی ( شەقامی یاریگا و ناوەندی وەرزش و لاوان لە گەڕەكی بناری كۆڕەك) مان لە قهزاى خەلیفان بەسەركردەوە.
گووتیشی: ” پڕۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای بێرم جێبەجێ دەكرێت، بە گوژمەی ( ٥٠٩.٥٥٠.٠٠٠) پێنج سەد و نۆ ملیۆن و پێنج سەد و پەنجا هەزار دینار، لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.