مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ڕاگەیاند بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک کەشێکی ناسەقامگیر ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پێشبینی دەکرێت باران ببارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، لە ڕاگەیاندراوێکدا باس لەوە دەکات “کاریگەری کەشێکی تا ڕادەیەک ناسەقامگیر بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە پلەکانی گەرماش ڕوو لە نزم بوونەوە دەکات و لە هەمان کات ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت وە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم و لە ناکاو هەیە و ئەگەری زیادبوونی خێرای باش هەیە لە هەندێک کاتدا”.
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم سبەی دووشەممە بە گشتی لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستی هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری نمە بارانی کەم لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری هەولێر و دهۆک و ئیدارەی ڕاپەڕین دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی، لە ئیدارەی سۆران 29 پلەی سیلیزی و حاجی ئۆمەران 22 پلەی سیلیزی دەبێت .