وەزارەتی ناوخۆی تورکیا: دوو تیرۆریست لە ئەنقەرە هێرشێکیان ئەنجامدا
مههدى محهممهد – زاری کرمانجی :
بەپێی سەرچاوە میدیاکانی تورکیا، دەنگی تەقینەوە و تەقەیەکی زۆر لە ناوچەی وەزارەتەکان لە ئەنقەرە بیستراوە و تیمەکانی ئەمبوڵانس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون.
لە سەر هەمان ڕووداو، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و باس لەوە دەکات “ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 9:30 خولەکی بەیانی دوو تیرۆریست کە بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری سووکەوە هاتوونەتە بەردەم دەروازەی چونە ژوورەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی وەزارەتی ناوخۆ، هێرشێکی بۆمبڕێژکراویان ئەنجام داوە و دوو ئەفسەری پۆلیسیش بە سووکی برینداربوون.”