زاری كرمانجی-سۆران
چەندین دەرچووی كۆلێژو پەیمانگە پزیشكییەكان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانن، دواكاریان پێشكەش كردووە كە بەشێوەی گرێبەست هەلی كاریان بۆ بڕەخسێندرێت و دابمەزرێندرێن و لە چاوەڕوانیدان.
هەروەك لەگەل كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران، دەنگۆی ئەوە بڵاو كرایەوە، گوایە 100 كەس بەپێی رێنماییەكان بە شێوەی گرێبەست دادەنرێن”.
وەك دەرچوانی ئەم بەشە پزیشكیانە بۆ زاری كرمانجی ئاماژەی بۆ دەكەن: ” بەتایبەتیش ئەوانەی چەندین ساڵە بە خۆبەخشی لە نەخۆشخانەو بنكە تەندروستییەكان كاردەكەن، هیواخوازن چانسی ئەوەیان هەبێت، بە شێوەی گرێبەست دابمەزرێندرێن و بەردەوام بن لەسەر بواری تەندروستی و خزمەتكردنیان به هاووڵاتییان.