موڕشید برادۆستی – سۆران:
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:”ماوەیەكە هاووڵاتییان دەستیان داوەتە دیاردەی داربڕین، بەو هۆیەوەش مەفرەزەكانمان بەشەو ڕۆژ خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشی و چوار كەس لەسەر ئەم كارە دەستگیر كراون.
عەقید ئەمیر خۆشەوی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران، سەرجەم بنكە و مەفرەزەكانمان خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشی، بە شەو ڕۆژ گەڕان و پشكنین ئەنجام دەدەن بە مەبەستی ڕێگری كردن لە بڕینی داری تەڕ، لە ڕۆژانی ڕابردوو، چوار هاووڵاتی لە سنووری ئیدارەی سۆران لەلایەن مەفرەزەكانمانەوە دەستگیر كراون و ڕوو بەڕووی دادگا كراوەنەتەوە.
ناشی شارێتەوە، بەهۆی دابەش نەكردنی نەوت لە ئێستادا، خەڵكێكی زۆر ڕوویان لە بڕینی دار كردووە، نەبوونی ئۆتۆمبێلی میری گرفتی سەرەكی بۆ ئێمە بە تایبەت لە بنكەكان دروست كردووە و هۆكارە بۆ ئەوەی نەتوارێ كار و بارەكانیان بە باشی ڕای بكەن .
عەقید ئەمیر خۆشەوی، دووپاتی كردەوە، بە هاوكاری لایەنە پەیوەندی داری قەزا و ناحییەكانی سنووری ئیدارەی سۆران، تەواوی ئەو ڕێگا لاوەكییەكانی دارستانەكان گیراوە بۆ ئەوەی ڕێگری بكرێت لە بڕینی داری تەڕ، وەكو پۆلیسی دارستان و ژینگە هەموو هەوڵێك دەدەین ڕێگری لە هاووڵاتییان بكەین.