زاری كرمانجی-سۆران
چەند رۆژێكە دەستكراوە بە پێدانی دەرماڵە بە قوتابیانی كۆلێژی تەكنیكی سۆران، ئەو قوتابانەش كە لە خوێندنی پاڕلێل دەرماڵەكە نایان گرێتەوە.
لەمبارەوە پاكستان محەمەدئەمین، راگری كۆلێژی تەكنیكی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” دەرماڵەكە هی چوار مانگە بەسەر قوتابیان دابەش دەكرێت و بەردەوامی هەیە، بۆ ئەو قوتابیانەی سەنتەری شار بۆ هەر مانگەو بڕی 40 هەزار دیناریان پێدەدرێت، ئەوانەی دەروەی شاریش 60 هەزار دینارە”.
راگری كۆلێژی تەكنیكی سۆران، گووتیشی: ” ئەم قوتابیانەی بە شێوەی پاڕالێل وەرگیراون، ئهم دەرماڵەیه نایانگرێتەوە.