كۆشكی سپی لە مەترسییەكانی سەر هەرێمی كوردستان بە هۆی یەكێتییەوە ئاگادار كرا
“ئێران و حەشدی شەعبی لە رێگەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەوڵی نەهێشتنی قەوارەی هەرێمی كوردستانن”
گۆڤاری فۆرین پۆڵسی ئەمریكی لە نامەیەكیدا كە رادەستی كۆشكی سپی كراوە ئاماژە بە مەترسییەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێت ” ئێران و حەشدی شەعبی، بە هاندانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەوڵی روخاندنی هەرێمی كوردستاندان”.
لە نامەكەدا زیاتر ئاماژە بەوە كراوە ” ململانێی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان, بووە هۆی لاوازكردنی توانای دانوستانی كورد لەگەڵ بەغداد, لەسەروبەندی پێكهێنانی حكومەتی عێراق لە ساڵی (2021)”.
لە نامەكە باسی دەست تێوەردانەكانی ئێران و عێراق دەكات و نووسیویانە ” هاوکات ئێران و هاوپەیمانەكانی, ناكۆكی ناو ماڵی كوردیان قۆستەوەو لەڕێی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە, بۆ پتەوكردنی دەسەڵاتی دەوڵەتی عێراق، گروپەكانی هاوپەیمانی ئێران, كۆنتڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری عێراقیان كرد, ئەوەش رێگای خۆشكرد بۆ دەركردنی بڕیاڕێك لە مانگی شوباتی (2022), بەوەی هەناردەی نەوت كوردستان لەڕێی توركیاوە نایاساییە”.
هەروەها باسی نزیكی یەكێتی لە ئێران دەكات و ئاماژە بە مەترسییە دوورمەوداكانی ئەم پەیوەندییە دەكات و نووسراوە ” نزیكی یەكێتی لەئێران و بەغداد, رەنگە سود بەیەكێتی بگەیەنێت لەسەر ئاستی ناوخۆ, بەڵام لاوازكردنی كوردستان وەك گشتێك بۆ لاوازكردنی پارتی, ئەوە كورتبینیەكی مەترسیدارو قوماركردنە بە ئۆتۆنۆمی كوردستان لەسەر ئاستی دور مەودا, چونكە پشت بە نیازپاكی حەشدی شەعبی دەبەستێت”.