ئامادەكردنی قوتابی: :
عاسیە احمد محمد
بەشی ماتماتیك قۆناغی سێیەم فاكەڵتی پەروەردەی زانكۆی سۆران
بە سەرپەرشتی
م:تاهیر شێخ
م:فارامەرز غازی
كاتێ تەماشەی ژیانی زۆربەی خەڵك دەكەی دەبینی كات بەفیرۆ دەدەن، مەحرومن لە سوود وەرگرتن لە كات، سەرت سوڕ دەمێنێ چۆن سەرسام و دڵخۆشن بە تێپەر بوونی كاتەكانیان ، لەبیریان چۆتەوە هەموو خولەكێك كە تێدەپەڕێ لە تەمەنی ئەوان كەم دەبێتەوە و نزیك تر دەبنەوە لە مردن و ڕۆژی دوای و دوور دەكەنەوە لە ژیانی دونیا.
شاعیر دەڵێت:
إنا لنفرح بالَايام نقطعها * وكل يوم مضي جزو من العمرِ
واتە : ئێمە دڵخۆشین بە تێپەڕ بوونی ڕۆژەكان . .هەر ڕۆژێك كە دەڕوا بەشێك لە تەمەن لەگەڵ خۆی دەبات.
وە لەبەر ئەوەی ژیانی مرۆڤ پێك هاتووە لە كات و پاراستنی سەرچاوەی هەموو خێرێكە ، و بەپێچەوانەوە لەدەست دانی خەسارەتمەندیە، بۆیە پێویستە هەڵوێستەیەك بكەین و بزانین تا چەند ئاگاداری كاتەكانمانین و چ شتێك دەبێتە یارمەتیدەرمان لە پارێزگاری كردن لە كات و ساتەكانی ژیانمان ببینین. وە كات خۆی لە خۆی گرنگەكی زۆری هەیە لە ژیان چ لە بارەی كار كردن چ لە بارەی گرنگی بۆ موسڵمانێك یان هەر شتێكی تر ، گرنگی كات بۆ موسڵمان ئەوەیە كە دەتوانێت هەمووشتێك بۆ خۆی بكات بۆ ئەوەی خودای خۆی لە خۆی رازی بكات بۆ نموونە هەڵستان بە ئەنجامدانی نوێژەكانمان یان زیكر كردن یان فە ڕۆژو بوون یان نوێژی سونەت یان هەر شتێك بكەین كە ببێتە هۆی ئەوەی كە خودای گەورە لە خۆی ڕازی بكات.
گرنگی كات:
كاتێ كە مرۆڤ قیمەتی هەر شتێكی زانی سوور دەبێ لەسەر پاراستنی و دەست پێوە گرتنی ، جا یەكێك لەو شتە گرنگانە كات و ساتەكانی ژیانی مرۆڤە، كات گرنگە بەبێ ئەوەی بە فیڕۆی بدەی واتە ئەگەر تۆ لە كاتی خۆی كارەكەت نەكرد ئەوا مانای ئەوەیە تۆ كاتی خۆتت بە فیڕۆ داوە هیچ كارێكت نە كردووە، بۆیە مرۆڤ پێویستە ئاگاداری كاتی خۆی بێت ، چونكە هەر شتەو دەبێ لە كاتی خۆی ئەنجام بدرێ.
تەمەنی مرۆڤ بە كاتەوە بەستراوەتەوە هەتا كاتی زیاتر بڕوات مرۆڤ زیاتر بەرەو پیربوون دەڕوات ، وە كاتێك مرۆڤ پیر بوو هیچ شتێكی بۆ نامێنێتەوە جگە لە خەم خواردن بۆ ئەو كاتەی كە لە دەستی داوە .
ئیمامی اِبن القیم _ رحمە اللە _ لەم بارەیەوە دەڵێت :
لەراستی دا كاتەكانی ژیانی مرۆڤ بیتیە لە تەمەنی مرۆڤ ، و سەرچاوە و بنەمای خۆش گوزەرانیەتی لە دوا رۆژدا ، وە هەروەها هۆكاری بەد بەختی و شەقاوەتیە لە قیامەتدا ، كات وەك هەور دەڕوات ، جا هەر كەسێك كاتەكانی لە پێناو خودا و بۆ خودا بێت ئەوا ژیان و تەمەنیەتی .. خۆ ئەگەر بە پێچەوانە لە خراپە و بێئاگایدا بەسەری برد ئەوا باشترین كاتی ئەو كاتەیە كە نوستوە ، بۆیە مردنی ئەم كەسە زۆر باشترە بۆی لەژیان.
وه اِبن الجوزی دەڵێت :
پێویستە لەسەر مرۆڤ ڕێز و قەدری كاتەكانی بزانێت، تەنها ساتێكیش بە فیڕۆ نەدات لە شتێكدا كە لە خودای نزیك ناكاتەوە ، و باشترین كار و كردەوە ئەنجام بدات ، و با بەردوام نیەتی چاكی هەبێت و بێ تاقەت نەبیت لە ئەنجام دانی كاری خێر.
وە لە قورئانی پیرۆز و سوننەتدا زۆر گرنگی بە كات دراوە ، دەبینی خودای گەورە سویندی بە كات خواردووە وەك {شەو ، و ڕۆژ ، و بەیانیان ، و چێشتەنگاو ، و عەسر }.
وە پشتڕاستە كە خودای گەورە سوێند بە شتێك ناخوات مەگەر ئەو شتە گەورە و گرنگ نەبێت ، و بۆ ئەوەی كە سەرنجی خەڵك ڕابكێشێت بۆ لای كات و ئاگاداریان كە كات زۆر گرنگ و گەورەیە.
مەعازی كوڕی جەبەل گێراویەتیەوە و دەڵێت پێغەمبەری خودا ( د.خ ) فەرموویەتی :: هەردوو پێی هیچ عەبدێك نییە لە ڕۆژی قیامەتدا هەنگاو بنێت تاكو پرسیاری چوار شتی لێنەكریت:
یەكەم : سەبارەت بە تەمەنی لە چیدا بەسەری بردووە ؟
دووەم : سەبارەت بە زانستەكەی ئایا كردەوەی پێ كردووە ؟
سێیەم: سەبارەت بە پارە و ماڵەكەی چۆن پەیدای كردووە و لە چیدا خەرجی كردووە ؟
چوارەم : سەبارەت بە لاشەی لە چیدا بەكاری هیناوە و دایهێناوە ؟
پێغەمبەری ئازیز ( د.خ ) هەواڵی پێ داوین كە دوو نیعمەتی زۆر گەورە هەن بەڵام زۆربەی خەڵكی لێ بێئاگان كە یەكێكیان بریتی یە لە كات ، هەر وەك فەرموویەتی ” نيعمتان مبغون فيهما كثير من الناس: الصحة و الفراغ ” [ رواه البخاري ] .
تێگەیشتن لە كات و كاتە بەتاڵەكان:
كات لەناو خەڵكدا ڕۆژانە دەوترێت و دووبارە دەكریتەوە ، هەموو پیویستی پێیەتی لە هەموو جۆرە مرۆڤێك لە هەموو تەمەنە جیاوازەكان هەر كارێك بكەن لە هەر ئاستێكی كۆمەڵایەتی بن ، تێڕوانین و گرنگی و نرخی كات لە كەسێكەوە بۆ كەسیكی تر دەگۆڕێت ، لە لای هەندێك كات تەنها ماوەیەكە كە كارێكی تێدا ئەنخام دەدات و تێ دەپەڕێت و هەندێك هەروا بە فیڕۆی دەدات.
رۆژ لەلای هەموو كەس لە ٢٤ كاتژمێر پێكهاتووە ، هەر كاتژمێرێك لە ژیانیان لە شەست خولەكی یەكسان پێكهاتووە بەبێ جیاوازی لەگەڵ كەسێكی دەوڵەمەند و هەژار یان بەهێز و لاواز ، كەس ناتوانیت بیكڕێت ئەگەر چەند نرخی گرانیشی پێبدات و ناگۆڕدریت بە هیچ شێك بە فیڕۆ نادرێت .
سەرچاوە
https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=52938&Jor=8
https://walamakan.com/2596