پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ئەمڕۆ شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگراندا بە بەراود بە هەفتەی ڕابردوو گۆڕانكاری بەسەرداهات، هاوكات ئۆنسەی زێڕیش ڕووی لە دابەزین كرد یەك ئۆنسەی زێڕ بە 1847دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، گوتیشی: سەرجەم مسقاڵەكانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن:.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 486 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 425 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 415 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 356 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت .