فازڵ میرانی
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه پێشتر و ئێستاش له گه‌ڵ ئەو دیالۆگەین کە به‌رهه‌مەکەی کرداری سەردەمیانەی بێت و لایەقی مرۆڤ و خاكی عێراقی بێت و، به‌دوای چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه بگه‌ڕێت كه ده‌ره‌نجامی رەفتارگه‌لێكه زیانی به ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لانی وڵاته‌كه‌مان گه‌یاند و ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌وه شتێكه و ئه‌وه‌ی به‌دیهاتووه له‌به‌رچاوی جه‌ماوه‌ر كه به ده‌نگی داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌هات، شتێكی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه كه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی شایه‌نی ئه‌وه‌یه وه‌كو به‌ڵگه‌یێك بپارێزرێت و له سه‌ری راوه‌ستین، چو‌نكه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وه دووباره ده‌بێته‌وه.
یه‌كه‌مینی ئه‌و بابه‌تانه خۆئاماده‌كردنه بۆ دوو دژبه‌ر، پاكی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ته‌زویر تیایدا، ئه‌م ئه‌دایه پێویستی به وریابوون و هۆشداریدانی بكه‌رانی هه‌یه. سیاسه‌ت به واتا ئیدارییه‌كه‌ی پێویستی به قسه‌ی واقیعیانه و به‌ڵگه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حووكمه‌كان بیت نه‌ك له گه‌ڵ دوو حوكمی دژ به‌یه‌ك، یه‌كه‌میان تاوانباری ده‌كات و ئه‌وی دیكه بێ‌تاوان.
دووه‌مینیان: جیاوازی نێوان جێگیره‌كان (پوابت) و پێناسه‌كردنی جێگیریی هه‌ر لایه‌نێك به جیا یاخود له چواچێوه‌ی گردبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌تر.
سێیه‌مینیان: بابه‌تێك كه سكاڵاكه‌ی شا فه‌یسه‌لی یه‌كه‌ممان به‌بیر دێنێته‌وه، ئه‌و كاته‌ی زانی چه‌كی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته نوێكه‌ی زۆرتر و گه‌وره‌تره له چه‌كی سوپاكه‌ی.
چواره‌مینیان: سه‌ركێشی ململانێكه به شێوه‌یێك كه ئاشكرایكرد كام به‌رژه‌وه‌ندی ئیستیفزاز ده‌كات بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ك یاخود هه‌ڕه‌شه‌پێكردنی له گه‌ڵ په‌رده‌یێكی سواوی زاره‌كی له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌وانه‌ی سیفه‌تی توێژه‌ر یانیش سه‌ركرده له حیزبی یان بزووتنه‌وه‌ی فولانی له خۆ ناوه.
پێنجه‌مینیان: ناره‌زایی سه‌ركرده رۆحییه گه‌وره‌كان له دروستكردنی قه‌یرانی یه‌ك له دوای یه‌ك كه هه‌ڕه‌شه له ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی تاك ده‌كات و، ده‌ستنیشانكردنی گرژی ئه‌داكه كار بۆ په‌رده‌پۆشیی له‌و دۆسیانه ده‌كات كه بكه‌ره‌كانی ئیدانه ده‌كات.
شه‌شه‌مینیان: رێزنه‌گرتن له مه‌رجه‌عه ده‌ستووری و یاساییه‌كان و له‌وانه دادوه‌رییه‌كان و دووباره چه‌ك به‌كارهێنان له دژی هه‌رێمی كوردستان، به عه‌قلییه‌تێك و كردارێك كه هاوشێوه‌ی كرداره‌كانی رژێمه‌كانی پێشوون.
حه‌فته‌مینیان: پشتگوێ خستنی كه‌ڵه‌كه‌بووی واقیعی وڵات و، سه‌رقاڵبوون به كێشمه‌كێش و ململانێی حیزبی به‌رته‌سك كه هاووڵاتی ساده و ساكار هیچ به‌رپرسیاره‌تییه‌كی تیادا هه‌ڵناگرێت، چو‌نكه ئه‌وه به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه گومانی كرد و دواتر قاییلبوو به ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
خوێندن و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و به‌شه ئاو له گه‌ڵ وڵاتانی هاوكه‌ناریش وه‌كو بابه‌تگه‌لێكی لاوه‌كی و راگوازراو مانه‌وه.
هه‌شته‌مینیان: تێكهه‌ڵكشانی هه‌ڵوێست و كرداره‌كان، كه دیارده‌یێكه له‌م قه‌یرانه‌ی دواییه‌دا چه‌سپا، بۆیه ده‌بینین لایه‌نی جێبه‌جێكار خۆی له سیاسه‌ت هه‌ڵده‌قورتێنێت و سیاسه‌تیش خۆی راسته‌وخۆ له كاروباری جێبه‌جێكردن هه‌ڵده‌قورتێنیت نه‌ك به‌پێی میكانیزمه راسته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به راسپارده‌كردن یانیش داواكاری.
نۆیه‌مینیان: دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئاشكرابوونی جیاوازی به ڕوونی له نێوان نیشتیمان خوازه‌كان و بڕیاری ناوخۆیی و خاوه‌نی ئه‌و تیۆره‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی ئاشكرایه له ژێر ناونیشانێكی نه‌ته‌وه‌یی (اممی) كه وڵاته كه خۆی دانیپێنانێت ئه‌و كاته‌ی به دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت، نموونه‌ش بۆ ئه‌مه كه‌سایه‌تییه‌كی عه‌ره‌بی هه‌وڵیدا نێوانگیری له نێوان عێراق و ئێران دا بكات به مه‌به‌ستی راگرتنی شه‌ڕی نێوانیان، ئه‌وه‌ش بووه هۆكاری تووڕه‌بوونی ئایه‌تولڵا خومه‌ینی كه وەڵامی كه‌سه‌كه‌ی دایه‌وه و پێی گوت” هه‌ردوولایه‌نمان وڵاتین، ئه‌گه‌ر نێوانگیریێك هه‌بێت ده‌بێ له لایه‌ن وڵاتێكه‌وه بێت نه‌ك كه‌سێك”.
ده‌یه‌مینیان: گه‌مه‌كردن به چاره‌نووسی عێراقییه‌كان كه هه‌ر وه‌كو بڵێی میراته و بۆیان ماوه‌ته‌وه یانیش پرسی ئه‌و ناوانه‌ی كاندید ده‌كرێن چ وه‌كوو (تاقیكردنه‌وه یانیش سووربوون) و وه‌كوو ئه‌وه وایه، ئه‌و كه‌سه یان وڵات ده‌سووتێنین.
ئه‌مه مشتێك بوو له ده‌رهاوێشته‌كانی قه‌یرانه‌كه، نه‌ك هه‌مووی، كه شایه‌نی ئه‌وه‌یه له‌م ساته‌وه‌خته و له داهاتووشدا به بیری بهێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان بزانین ئه‌وانی دیكه چۆن له ده‌سته‌ڵات ده‌گه‌ن، ده‌ڵێم له ده‌سته‌ڵات ناڵێم ئیداره‌دان!
*سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان