مستەفا دۆلەمەری – بارزان:
دلۆڤان ئەمجەد، بەرپرسی ناوەندی باڵای بارزان، بە زاری كرمانجی راگەیاند: 32 تیپ بەشدار بوون لە خولی تۆپی پێی بارزانیی نەمر لە سنووی ناوەندی باڵای بارزان و دەوروبەر، لە كۆتایدا هەردوو تیپی زۆرەگڤان و گۆڕەتوو گەیشتنە كۆتای خولەكە و لە ئەنجامدا تیپی گۆڕەتوو، توانی نازناوی خولی تۆپی پێی بارزانیی نەمر بەدەست بهێنێت و ببێتە پاڵەوانی خولەكە.
بەرپرسی ناوەندی باڵای بارزان، گوتیشی: لە كۆتاییدا دیاری خول بەسەر هەردووك تیپی زۆرەگڤان و گۆڕەتوو، دابەشكران كە لە لایەن نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی دیاری تایبەت بۆ ئەو دوو تیپە ئامادەكرابوون”.