مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
بە پاڵپشتی مەلا مستەفا بارزانی و بە هەماهەنگی قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، هێڵكاری بۆ چەند رێگایەكی سەرەكی سنووری قەزای مێرگەسۆر دەكرێت.
ئەندازیار مەنسور محەممەد، سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە، بۆ زاری كرمانجی گوتی: بە پاڵپشتی مەلا مستەفا بارزانی و بە هەماهەنگی قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، لە ژێر چاودێری تیمەكانی قایمەقایمەتی قەزای مێرگەسۆر و تیمەكانی ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، رێگای پیرەفات – رێزان، بلێ – بارزان و شەقامی سەرەكی سەنتەری قەزای مێرگەسۆر بە سبوغی گەرم هێلكاریان بۆ دەكرێت.
سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە، گوتیشی: لە داهاتوودا هەوڵەكان بەردەوام دەبن بۆ هێڵكاری كردنی سەرجەم رێگە و شەقامەكانی سنووری قەزای مێرگەسۆر، چونكە ڕێگەوبانەكان بە هێڵكاریەوە سەلامەتتر و جوانتر دەبن.