شەهلا رەشید-زاری كرمانجی
نەخۆشییەك لەناو هاووڵاتییان بڵاوبووتەوە گومانیان لەوە هەبوو، نیشانەكانی كۆرۆنا بێتـ،، لای خۆیەوە بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران دەڵی: ” تەنها پەتایەکی وەرزییە و هیچ مەترسییەکی نییە.
د. حەمرین مینە ئەحمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ئەم نەخۆشییەی ئێستا بڵاوبووتەوە پەتایەکی وەرزییە و بەهۆی گۆڕینی کەش و هەوا ساڵانە دووبارە دەبێتەوە، هیچ مەترسییەکی نییە و هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە ئەمە هیچ پەیوەندی بە ڤایرۆسی کۆڕۆناوە نییە و تەنها پەتایەکی وەرزییە”.
گووتیشی: ” ئەم پەتایە جاری وا هەیە پێویستی بە وەرگرتنی دەرمانیش نییە بۆ چارەسەری، چونکە لە ماوەی سێ هەتا چوار ڕۆژ پەتایەکە تێدەپەڕێت، بەڵام ئەگەریش پێویست بە چارەسەری هەبوو ئەوا داودەرمانی پێویستمان هەن، لە بنکە تەندروستییەکان و دەتوانن بۆ ئەم مەبەستە سەردانیان بكەن.