زاری كرمانجی-سۆران
م. یادگار ئیسماعیل سەرۆکی بەشی ئینگلیزی فاکەڵتی ئاداب، توێژینەوەیەکی نێودەوڵەتی لە بواری زانستی دەروونناسی کە بە هاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەک توێژەری نێودەوڵەتی ئەنجامی دابوو، لە گۆڤاری پینکینگ ئاند ریزنینگ (Thinking and Reasoning) ی سەر بە تایلەر ئاند فرانسیس گرووپ (Tyler & Francis Group) ی بە کاریگەری/ئیمپاکت فاکتەری 2.915 بڵاوکردەوە.
توێژینەوەکە بە ناوونیشانی “تاقیکردنەوەی پێکهاتە بنەڕەتییەکانی بیروباوەڕە بێ بنەماکامی پەیوەست بە کۆڤید-١٩ لە سەرانسەری جیهان” ە.
زانیاری توێژینەوەکە لە ماوەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا کۆڤید 19 کۆکراونەتەوە و تۆمار کرابوون. زانیاری نێو توێژینەوەکە لە زیاتر لە 30 وڵات و هەرێمی جیا کۆکراونەتەوە، بە تێکڕا دەرکەوتووە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمتر باوەڕ بە پەتاکە هەیە و هاوکات هەواڵ و بۆچوونی بێ بنەما رۆڵیان لە تێگەیشتنی پەتاکە لای هاووڵاتیان هەبووە.
یادگار ئیسماعیل لە پسپۆڕیی جیای وەکوو وێژە و زمان و وەرگێڕان، ڕاگەیاندن، دەروونناسیی، سیاسەت و مێژوو دەنووسێت و توێژینەوە ئەنجام دەدات.
بەستەری توێژینەوەکە:
https://doi.org/10.1080/13546783.2023.2259539