مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
دەست بە قیرتاوكردنی ڕێگەی سەرەكی پیران – مێرگەسۆر كرا و لە ئێستادا نزیكەی 4 كیلۆمەتر قیرتاو كراوە.
ئەندازیار دڵبرین نەجیم، سەرپەرشتیاری پڕۆژركە، بە زاری كرمانجی راگەیاند: پڕۆژەی قیرتاوكردنی رێگەی پیران لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، بە درێژای 9 كیلۆمەترە و بە گوژمەی یەك ملیار و 900 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێت و لە ئێستادا دەستكراوە بە قۆناغی قیرتاو كردن و نزیكەی 4 كلیۆمەتر قیرتاو كراوە.
سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە، گوتیشی: سوپاسی مەلا مستەفا بارزانی دەكەین كە پاڵپشت و هاوكار بووە لە بەجێ گەیاندنی ئەم پڕۆژەیە، قیرتاوكردنی رێگەی سەرەكی پیران – مێرگەسۆر لە ماوەیەكی نزیكدا كۆتای دێت و دەخرێتە خزمەت هاووڵاتییانی دەڤەرەكە.