زاری کرمانجی-سۆران
پزیشکێکی پسپۆڕ دەڵێت: دووکەڵی جگەرە و نێرگەلە زیانێکی زۆریان لەسەر ڕێڕەوی میزەڕۆ و گورچیلەکان هەیە.
د. ڕێباز هەمزە، پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: دوکەڵی جگەرە و نێرگەلە کاریگەری لەسەر زۆربەی نەخۆشییەکانی گورچیلە و میزەڕۆ ھەیە بە تایبەتی ئەوانی کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێدەکەین:
-شێرپەنجەی گورچیلە
-شێرپەنجەی میزڵدان
-لاوازی سێکسی
-نەزۆکی
-گرژبوونی میزڵدان کە وا لە کەسەکە دەکات زوو زوو بچێت بۆ میز کردن.
ئەم پزیشکە ئاشکراشی کرد: “ماوەیەک بەر لە ئێستا چەن نەخۆشێکم هەبوون تەمەنیان لە ٤٥ ساڵ کەمتر بوو و تووشی شێرپەنجەی گورچیلە و میزڵدان ببوون، ئەمەش کارەساتێکی گەورەیە چونکە پێشتر ئەوانەی تووشی ئەم نەخۆشییە دەبوون تەمەنیان لە ٦٠ ساڵ زیاتر بوو، ھۆکاری سەرەکیش بۆ دوکەڵی جگەرە و نێرگەلە و پیسبوونی ژینگە دەگەڕێتەوە، بۆیەش گەنجەکان چ کوڕ یاخود کچ بن هەوڵبدەن دوور بکەونەوە لە کێشانی جگەرە و نێرگەلە، بۆ ئەوەی ژینگەیەکی لەبار و تەندروست بۆ خۆمان دروست بکەین.